ئیسرائیل گەشبینە، بزانن بۆ ؟

 

سەرچاوە ئیسرائیلیەکان ڕۆژی پێنجشەممە گوتیان شاندی ئیسرائیل کە سەردانی سودانیان کردووە گەشبینن بەوەی بەم زووانە دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕابگەیەنرێت .

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو شاندەی سەردانی خەرتومیان کردووە ، چەند نوێنەرێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئیسرائیلی لەگەڵ بووە .

ڕادیۆی ئیسرائیل شیکردەوە کە شاندێکی ئیسرائیلی ڕۆژی چوارشەممە بە فڕۆکەیەکی تایبەت سەردانی خەرتوومی پایتەختی سوودانی کردووە .

سەرچاوە: سكای نیوز

Back to top button