کۆچی گەنجان تەوەرێکی گرینگی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەبێت

 

چیا حەمید شەریف ، ئەندام پەرلەمان لە سەر لیستی پارتی و و ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، کۆچی گەنجانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات جێگەی نیگەرانییەو لەمبارەوە لە دوای لێکۆڵینەوە لەو دیاردەیە ڕاپۆرتێکیان ئامادە کردووە و ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە .

چیا حەمید لە درێژەی قسەکانیدا وردەکارییەکانی ئەو ڕپۆرتە شی دەکاتەوەو دەڵێت وەک خەسارناسی ، لێکۆڵینەوە لە سەر هۆکاری چونەدەرەوەی گەنجان کراوە لە هەرێمی کوردستان و بە پێویستمان زانیوە پەرلەمانی کوردستان لەمبارەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات .

هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە چەند وەزیرێکیش بۆ ئەو کۆبوونەوە بانگهێشت کراون وەک وەزیری رۆشنبیری و لاوان ، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان .

لە کۆتاییدا ئاشکرای دەکات لە ماوەی شەش مانگدا چواردەهەزار گەنجی کورد وڵاتیان جێ هێشتووەو بەرەو هەندەران کۆچیان کردووە . ئەوەش زەنگێکی مەترسیدارەو دەبێت چارەسەر بکرێت

Back to top button