پسپۆرێکی بواری ستراتیژی ئەمریکی : هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەقامگیرە 

 

دیڤیید دی ڕۆشیە، پسپۆڕی ستراتیژی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا،لە لیدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، سەبارەت بە هێزە نائاساییەکانی ناوعێراق و بە گشتی ڕەوشی هەرێمی کوردستان ڕای خۆی دەردەبڕێت .

لەو لێدوانەیدا دیڤیید دی ڕۆشیەبە لەبەر چاو گرتنی ڕەوشی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پەی وایە دەبێت هەموو ئەو هیزە نائاساییانەی لە عێراقدا بوونیان هەیە ، ئەو وڵاتە بەجێ بێڵن  چونکە ئامانجی ئەوان تێکدانی بواری ئەمنی ئاسایشی ناوچە و عێراقە و هیچ ئامانجێکی دیاری کراوی تریان نییە و ئەو وڵاتانەش پشتیوانیان لێدەکەن روون و ئاشکران بۆ کام مەرام بە کاریان دێنن .

سەبارەت بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان رۆشیە گوتی : کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ شاندە دیپلۆماسییە بیانییەکان و بە ئازادی کاری خۆیانی تێدا دەکەن و پارێزراون ، ئەوەش دیاردەیەکی بەرچاوو ئەرێنی هەرێمی کوردستانە بۆ ئەمریکا .

لە کۆتاییدا رۆشیە سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە کوردستان دەڵێت “ئەمەریکا پابەندە بەوەی کە لە کوردستان بمێنینێتەوە، بۆیەش ئەگەر لە هەرناوچەیەک بکشێتەوە، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە حەشدی شەعبی لێی جیگیر بوون، لە کوردستان هەر دەمێنێتەوە.”

 

 

Back to top button