سه‌رۆك كۆماری لوبنان جارێكی دیكه سه‌عد حه‌ریری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپارد
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی لوبنان راسپێردران به‌ڵام نه‌یانتوانی كابینه‌كه پێكبهێنن، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان بۆ پێكهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی راسپێردرا.
سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان له لای سه‌رۆك كۆماری لوبنان راسپێردرایه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی لوبنان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه راوێژ به په‌رله‌مانی لوبنان كرا و له كۆی 118 ئەندامی پەرلەمانی لوبنان، 64 ئەندام دەنگیان بە دووبارە راسپاردنەوەی سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پەرلەمانی لوبنان لە مانگی 12ـی 2019 متمانەی بە حکوومەتی نوێی لوبنانی بە سەرۆکایەتیی حەسەن دیاب بەخشی و ئەو حکوومەتەش، دوای تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت، خۆی هەڵوەشاندەوە.
جێی باسه، سەعد حەریری سەرکردەی دیاری سوننەمەزهەبەکانی لوبنانه و دوو جار لە (2009-2011 و 2016-2019)، سەرۆک وەزیرانی لوبنان بووە.