چاكسازی له‌ ژماره‌ی زیندانیه‌ سیاسه‌كان ده‌كرێت ته‌نها ئه‌وانه‌ی شایسته‌بن مینحه‌یان پێده‌درێت

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی رایگه‌یاند كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ مینحه‌ی زیندانه‌ سیاسه‌كان ده‌كات و به‌ پێێ دواهه‌مین بڕیار هه‌ر كه‌سێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی نیه‌ بڕیاره‌ سودمه‌ند بێت له‌و مینحه‌یه‌.

 سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگه‌یاندووه‌، مینحەی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی بڕدرا، لەبەر ئەوەی ١٠ساڵی خۆیان تەواو کرد و حکوومەت مینحەی ھەمووی بڕی بۆ ئەوەی وردبینی بکات، بەڵام بە ھۆی دروستبوونی کێشە بۆ خوێندنی منداڵی زیندانیانی سیاسی، سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دا ئەوەی لە حکوومەت مووچەی نییە، بۆیان خەرج بکرێت و ئەوانەی دیکەش کە ١٨ھەزار زیندانی سیاسییە، چاکسازیی تێدا دەکرێت و دواتر ئەوەی مافی خۆیەتی، مینحەی پێ دەدرێت.
سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌: ٢٣ھەزار زیندانی سیاسی ھەیە و پێنج ھەزار کەس مینحە وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش پێویستیان بەوە ھەیە وردبینی لە سەرجەمیاندا بکرێت و دواتر کێ شایستەیە، مینحەی پێ دەدرێت.
سەوسەن محەمەد میرخان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، جارێ مینحەی سەرجەمیان بەردەوام دەبێت تاوەکو وردبینی لە ناوی ھەموواندا دەکرێت، چونكه‌ کۆمەڵێکیان کێشەیان ھەیە و پێویستە ھەمووی یەکلا بکرێتەوە، ئەوکات ئەوەی زیندانی سیاسی بێت، مینحەی پێ دەدرێت، بە مەرجێک مووچە لە حکوومەت وەرنەگرێت.

Back to top button