به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری له‌ باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كوردستاندا تۆماركراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یێنێت كه‌ئەگەر هاوڵاتیان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت

 

د. سەباح هەورامی  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پێگه‌ی  تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه‌، “ئەوەی کە لەسەرمانە و پێویستمانە بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردومانە و بە نوێنەرانی کوردمان وتوە لە بەغدا بۆ هاوکاری و ئەوانیش بەلێنیانداوە دەنگی ئێمە بگەیەننە بەغدا”.

هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ی لەسەر هاوڵاتیان پێویستە پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن و رێکارەکانی خۆپارێزی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر، ئەگەر هاوڵاتیان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی رۆژانی رابردووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌ زیابوون كردووه‌.

Back to top button