سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش له سنوری كه‌ركووك كوژرا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو تیرۆریستانی داعش له سنوری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به چالاكی كرد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ستگیركران و له‌م چوار چێوه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش له كه‌ركووك كوژرا.
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی داعشی له پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق له په‌یامێكدا كه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرۆدته‌وه رایگه‌یاندووه كه بۆ ڕۆژی دووەم لەسەر یەك، دەزگای دژە تیرۆر دەستیكردووە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە وادی زغیتونی خۆرئاوا لە پارێزگەی كەركوك.
گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق له تویته‌كه‌یدا، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا تیرۆریست (ع.م) كوژرا كە یەكێكە لە سەركردەكانی ڕێكخراوی داعش، ئۆپەراسیۆنەكەش بەشێوەیەكی خێرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەنجامدرا.