ئەمریكا دەزانین تاقیكردنەوەی موشەكی ئێران لەكوێ‌ بووەو چۆن بووە

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئێران بە بێ‌ ئاشكرا كردنی شوێنی تاقیكردنەوەی موشەكێكی پێشكەوتووی رایگەیاند موشەكێكی بەسەركەوتووی تاقیكردۆتەوە, لەبەرامبەردا وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاندووە:” وڵاتەكەی ئاگاداری تاقیكردنەوە موشەكیەكەی ئێرانەو لەو بارەوە خەریكی لێكۆڵینەوەن”

هەروەها بەر پرسێكی ئەمریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە:” ئەمریكا ئاگاداری ئەوەیە كە كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی شەممە موشەكێكی بالیستی نێوەندمەودای تاقیكردۆتەوە كە لە دوری ٦۳۰ میل تەقیوەتەوە، هاوكات ئەوەشی خستۆتەڕو كە تاقیكردنەوەكە لە نزیك ناوچەی سیمنان ئەنجام دراوە.
لایخۆشیەوە (بۆب كرۆكەر) بەرپرسی لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەڵێت:” لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەكان كار دەكات بۆ ئەوەی ئیدارەی ترەمپ لەو ڕووەوە لێپرسینەوە لە ئێران بكات.

Back to top button