داعش نمایشی سەربازی لە ناحیەی ریاز دەکات
لەدوای ئەوەی داعش لە چەند ناوچەیەکی سنوری کەرکووک و دیالە خۆی رێکدەخاتەوە ئەمڕۆ داعش لە ناحیەی ریاز نمایشی هێزەکانی کردبوو.
بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆی داعش لەناحیەی ریاز نماییشی هێز دەکات و لە ڤیدیۆکەدا چەکدارانی ئەو گروپە دەردەکەون کە بەئۆتۆمبێڵ و ئاڵاوە لەنێو گوندەکاندا خۆیان نماییش دەکەن.
هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش لەو بارەیەوە رایگەیاندووە کە ئەو نمایشەی چەکدارانی داعش سێ شەو بەر لە ئێستا ئەنجامدراوەو دواتر لە شێوەی مەفرەزەیەک ئەو گروپە هێرشیان کردوەتە سەر گوندی خەبازە لەسنووری ناحیەی ریاز و خانۆکەی شێخ بورهان مزهر عاسی -یان سوتاند.
هەروەها راشیانگەیاندووە کە ئەو چەکدارانەی هێرشەکەیان ئەمجامداوە لەکاتی کشانەوەشیاندانماییش کردووە و ئاڵای داعشیان لەسەر ئۆتۆمبێڵەکانیان بەرزکردوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ ترسێکیان هەبێت.
لەبەر ئیتیکی رۆژنامەوانی و تێکنەچوونی باری دەروونی هاوڵاتیان گرتە ڤیدیۆیەکە بڵاوناکاتەوە