بزانە توركیا و قەتەر خەریكی چین

ڕادار گەشتی ئاسمانی کە ماڵپەڕێکی چاودێری هاتوچۆی هەواییە ئاشکرای کردووە کە هەر سێ فڕۆکەخانەکەی ڕۆژئاوای لیبیا ( ماتیقە ، مسراتا – ئەلوەتیە ) لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا شەش گەشتی باری سەربازییان پێگەیشتووە .
ئەمەش ژمارەی گەشتى بارگە سەربازییەکانی تورکیا دەهێنێتە فڕۆکەخانەکانی ڕۆژئاوای لیبیا بۆ 126 گەشت کە تەنیا لە ماوەی حەوت مانگدا لە 15 ی ئازارەوە بۆ 18 ی مانگی تشرینی یەکەم لە لایەن هەر سێ فڕۆکەخانەی لیبیاوە وەرگیراون ، ئەمەش بەپێی سایتە ئاسمانیەکانی چاودێری ئاسمانی ئیتالی
بەپێی خشتەیەک 67 لەو بارگە سەربازییانە لە تورکیاوە بەرەو ڕۆژئاوای لیبیا لە لایەن فڕۆکە بارهەڵگرەکانی هێزی ئاسمانی تورکیاوە گواستراوەتەوە کە 53 یان سەر بە حکومەتی ئەلسەراج بوون و لە کۆتاییدا شەش گەشتی بارهەڵگری سەربازی کە لە لایەن فڕۆکە بارهەڵگرەکانی هێزی ئاسمانی قەتەرەوە ئەنجام دراوە سەرچاوە:سكای نیوز
Back to top button