رووسیا: ئهمریكا هانی كوردانی رۆژئاوا دهدات له وڵاتی سوریا جیا ببنهوه
ئهگهر چی رووسیا چهند جارێك له زاری رایهدار و بهرپرسانی وڵاتهكهی رایگهیاندووه كه ئهمریكا له ههوڵی دروستكردنی ههرێمێكه بۆ كورد له رۆژئاوای كوردستان ئهمڕۆ جارێكی دیكه گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی رووسیا جارێكی دیكه ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای تۆمەتباركرد بە ھەوڵدان بۆ جیاكردنەوەی كورد لە دەوڵەتی سووریا و بڵاوكردنەوەی مەیلی جوداخوازی لەنێوانیاندا.
ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه ” ئەمەریكا بە بەردەوامی لە ھەوڵدایە، كورد لە دەوڵەتی سووریای فرە نەتەوە جیابكاتەوە، بەرێگای ھاندانی بۆ جوداخوازی”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، راشیگهیاندووه، “مۆسكۆ بەردەوام داوا لە دیمەشق و دەسەڵاتدارانی باكووری رۆژھەڵاتی سووریا دەكات گفتوگۆی بونیاتنەر ئەنجامبدەن لە پێناو گەیشتن بە چارەسەریەكی قبووڵكراو لە ھەردوو لایەن”.
ههروهها زاخارۆڤ راشیگهیاندووه نیگەرانیمان لە بارهی رەوشی باكووری رۆژھەڵاتی سووریا لەزیادبووندایە. ئاگامان لە لێدوانە ھەراسانكارییەكانی ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات بووە، كە گوتوویەتی، رووسیا وەك دڵنیاكەرەوەی دانووستانەكانی نێوان رۆژئاڤا و حكومەتی سووریا شكستی ھێناوە. جێگای سەرنجیشە دوای ئەو تۆمەتانەی دژ بە وڵاتەكەمان، راستەوخۆ كاروانێكی گەورەی كەرستەی سەربازی لە سنووری عێراقەوە چوونە ناوچەی ئهودیوی فورات.