رجیمی کێوی بۆ دابەزینی کێش لە ماوەی یەک مانگدا

کێوی و ئەنەناس یەکێکە لە باشترین ئەو میوانەی چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە، سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین و کانزاکانە، رۆڵی زۆرباشی هەیە لە کەمکردنەوەی کێشی جەستە.

بەپێی ماڵپەڕی “الفن”، شەربەتی کێوی و ئەنەناس لەماوەی 15 رۆژدا کێش دادەبەزێنێت، ئەگەر لەگەڵیدا سیستمی خۆراکی رێکبخرێت و وەرزشی لەگەڵ بێت، یارمەتیت دەدات بە درێژایی یەک مانگ 10 کیلۆ دابەزێنیت.

سودەکانی کێوی و ئەنەناس:
1. رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە، بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە.

2. وزەیەکی زۆر دەدات بە جەستە، لە دژی شەکەتی و ماندوێتییە.

3. پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و رێژەی کۆلیسترۆڵ نزمدەکاتەوە.

4. دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، پەستانی خوێن نزمدەکاتەوە.

5. کرداری هەرس باشتر و چالاکتر دەبێت.

Back to top button