عەبادی پێچەوانەی پەرلەمان و حشدی شەعبی بڕیاریدا
خواكوڕك
دوای بڕیارەكە سەرۆكی ئەمریكا تایبەت بە ڕێگریكردن لە گەشتی هاوڵاتیانی حەوت وڵات بۆ ئەمریكا كە عێراقیش یەكێك بوو لەو وڵاتانە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ داوایان لە دەسەڵاتی جێ بەجێكردن كرد كە وەك وەڵامێك بۆ بڕیارەكەی ترەمپ ڕێگە نەدرێت بە هاوڵاتیانی ئەمریكی بێنە ناو خاكی عێراق بەڵام حكومەت ئەم بڕیارە جێبەجێ ناكات.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند:” وڵاتەكەی ئامادە نیە رێگری لە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی ئەمریكا بگرێت بۆ عێراق, چونكە نایەوێت عێراق بێ بەش بێت لە هاوكاریەكانی ئەمریكا تایبەت بە جەنگی دژی داعش, ئەمەش پێچەوانەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانە.
شایەنی باسە پێشر، هێزەكانی حشدی شەعبی شیعی وەها داوایەكیان لە عەبادی كردوو, بەڵام دواجار عەبادی پێچەوانەی پەرلەمان و سەركردەكانی حشد بڕیاری خۆیدا.