هەڵوێستی ئیمارات سەبارەت بە بڕیارەكەی ترەمپ
خواكوڕك
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری قەدەخەكردنی چوونە ناوەوەی هاوڵاتیانی حەوت ولاتی رۆژهەڵاتی ناوینی راگەیاند بۆ ناوەخۆی ئەمریكا, وەزیری دەرەوەی ئیمارات دەلێت ئەمە پرسێكە پەیوەستە بە ناوەخۆی ئەمریكاو.
عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات, لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند:” بڕیاری ڕێگری كردن لە گەشتكردنی هاوڵاتیانی حەوت وڵات بۆ ئەمریكا, بڕیارێكی نێوخۆیی ئەو وڵاتەیە و هیچ پەیوەندیەكی نیە بە دژایەتی كردنی ئاینی ئیسلام و موسوڵمانانەوە.
لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كە لەگەڵ سێڕگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەنجامیدا لە وەڵامی میدیاكاندا وەزیری دەرەوەی ئیمارات دەڵێت:” ئەو پرسە پرسێكی ناوخۆییەو ئەمریكیەكان خۆیان دەزانن چۆن ڕێگری دەكەن لە مەترسیەكان و ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكەیان دەپارێزن.
شايەنی گووتنە, وڵاتی ئیمارات هاوپەیمانێكی بەهێزی ئەمریكایە لە جەنگی دژە داعش و هاوكاریە سەربازیەكانیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا لە ئاستێكی بەرزدایە.