میدیاكانی توركیا:لە ئۆپراسیۆنێكی دابەزین لە ئاسمانەوە توركیا لە سلێمانی كادیرێكی باڵای پەكەكە دەستگیركرد
بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیایی توركی لە سنوری سلێمانی توركیا بە دابەزین لە ئاسمانەوە، سەركردەیەكی باڵای پەكەكەی گرت كە داواكراوو بوو لە توركیا”.
میدیایی توركیا لە زاری سەرچاوەكان بڵاویانكردۆتەوە، سەركردەیەكی پەكەكە بەناوی فەرهاد تەكینەر كە نازناوی فورات بۆتانە، دەستی لە چاڵاكیەكانی پەكەكە هەبووە دژی توركیا و لە لیستی داواكراوەكانی ئەو وڵاتە بووە”.
سەرچاوەكانی میدیایی توركیا باس لەوە دەكەن كە فورات بۆتان دەستی لە كوشتنی چەندین سەربازی توركیا هەبووە، بە تەقاندنەوەی ئۆتۆتمبێلێكی بۆمرێژكراو”.
دوای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمرێژكراوەكە كە 14 سەربازی توركیای كوشتووە هەڵدێت بۆ هەرێمی كوردستان لە سلێمانی نیشتەجێ بووە”.
بەگوێرەی زانیاریی میدیایی توركیا لە ئۆپراسیۆنێكی دابەزین لە ئاسماندا ناوبراو دەستگیر دەكرێت، چونكە پێشتر زانیاری تەواو لەبارەی ئەو كەسە هەبووە كە لە سلێمانی نیشتەجێیە بووە”.
سەرچاوەی هەواڵ: میدیاكانی توركیا