سەرۆکی حکومەتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی نەورەس رەشید دەکات

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی  نەورەس رەشید کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی پرسەو هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

 

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیریی دیاری شاری سلێمانی، نەورەس ڕەشید-م پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button