دژبەرانی ناوخۆیی لیبیا گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی
ژنێڤ میواندارای دوولایەنی دژبەری لیبیا بوو بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و نەتەوەیەکگرتووەکانیش وەک نێوەندگیری سەرەکی رۆڵی لەم رێککەوتنەدا بووە
ئەو ڕاگەیاندراوە کە لە لایەن هێیکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاو کراوەتەوە باس لە ئاگربەستی هەمیشەیی دوولایەن دەکات و دوولایەنی دژبەر ناکۆکییەکانیان لە رێگەی دانووستانەوە چارەسەر دەکەن .
هاوکات لە گەڵ خۆشحاڵی دەربڕینی گەلی لیبیا لەو ڕێککەوتنە فەڕەنسا پشتیوانی خۆی دەردەبرێت و بە رۆژێکی مێژوویی ئەژماری دەکات