ئەفسەرێکی پێشمەرگە لەڕانیە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/6.jpg)
ئێوارەی ئەمرۆ ( نەقیب موخلیس سەردۆڵی ) تەمەن ۱۹۷٤ دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەو ئەفسەر لەهێزەکانی پێشمەرگەی یەکەی ۷۰ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا>
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپهڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: کاتژمێر 5:40خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی ( م،ح،ێ) لەدایک بووی ١٩٧٤ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە. شوێنەواری فیشەک بە جەستەوە هەیە.
ڕاشیگهیاند: بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە. تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.