مه‌سرور بارزانی هاوكاری ماددی پێشكه‌شی سه‌نته‌ری ئۆتیزمی هه‌ولێر ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا مه‌سرور بارزانی هاوكاری ماددی پێشكه‌ش به چه‌ند كه‌رتێكی ته‌ندروستی كرد، ئه‌مڕۆ لە تویتێکدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه كه، من لە هەموو ئەو نارەحەتیانە تێدەگەم کە کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم و خێزانەکانیان پێیدا تێپەڕدەبن.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە 585 هەزار و 240 دۆلارمان بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر تەرخانکرد، تاوەکو هەموو ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە پشتگیریی پێویست بەدەست بهێنن.
لە تویتەکەی مەسرور بارزانی هاتووە، پلانمان هەیە لە تەواوی هەرێمەکان پەرە بە سەنتەری هاوشێوە بدەین.