بەرپرسێکی ئیماراتی تەنزێک لەبارەی عێراق دەنوسێت
خواکورک
دوای بڕیاری قەدەخەکردنی چونەژوورەوەی دانیشتوانی حەوت وڵات بۆ ئەمریکا لەنێویشیدا دانیشتوانی عێراق، ئەو بڕیارەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەو باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەسەرئاستی سیاسی و ئەمنی.
هەر لەو بارەیەوە (ضاحی خلفان تەمیم) بەڕێوەبەری پۆلیسی دوبەی لەتویتێکیدا لەتۆری کۆمەڵایەتی تویتەر دەنسێت، عێراقیەکان ناتوانن بچنە ناو هەرێم بەکەفیل نەبێت, کەچی دەیەویت بەکراوەیی بچنە ناو ئەمریکا.
هەروەها دەنوسێت، ئەگەر کورد لێتان ئەمین نەبێت, دەتانەوی ترامپ لێتان ئەمین بێت.
شایەنی باسە، ئیمارات یەکێکە لە وڵاتەکانی هاوپەیمانی دژ بەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا”.