بە وێنە لە دهۆک سیخوڕێکی سەر بە پەکەکە دەستگیر کرا
دوای بەدەست هێنانی زانیاری هەوالگری لە بارەی ئەندامێکی سەر بە پەکەکە کە لە ماوەی رابردوو سیخوڕی بۆ پەکەکە وەکردووە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆک دەستگیر کرا.
سەرچاوەیەک بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاند کە ئەندامێکی سەر بە چەکدارانی پەکەکە بە ناوی شڤان بەرۆشکی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆک دەستگیر کراوە.
سەرچاوەی زانیاریەکان راشیگەیاند کە ئەو ئەندامە زانیاری لەبارەی بارەگاو شوێنی هێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگە بە پەکەکەداوە بۆیە دەستگیر کراوە