لەبەر ئەم 5 هۆكارە شەربەتی ئەنەناس بخۆرەوە

ئەنەناس یەكێكە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی (Micro-nutrients ) و ئەنزیمی پرۆملین و دژە ئۆكسێنەرەكان و ڤیتامین سی ، چەند هۆكارێك واتلێدەكات شەربەتی ئەم میوەیە بخۆیتەوە لەوانەش:

1-ئەنزیمی پرۆملین كە لە پێكهاتەی ئەنەناسدا هەیە دژە هەوكردنێكی بەهێزە ،چارەسەرە بۆ هەوكردنی گەدە و یارمەتی دروست بونەوەی شانەكانی جەستە دەدات .

2-ئەو ڕیشاڵانەی لەپێكهاتەی ئەنەناسدا هەیە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات و هەستكردن بە برسێتی كەم دەكاتەوە .

3-خواردنەوەی شەربەتی ئەنەناس بۆ ماوەی سێ ڕۆژ یارمەتی كردنە دەرەوەی كرم و مشەخۆری ناو گەدە دەدات .

4-یارمەتی ڕێكخستنی ڕێژەی دەردانی ڕژێنەكانی پەریزاد دەدات.

5-بەرگری جەستە بەهێز دەكات و جەستە دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی .

Back to top button