سووده‌كانی بامێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنی بامێ تامێكی خۆشی هه‌یه‌و زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و له‌ژه‌مه خۆراكه‌كانیاندا وه‌كو شله ده‌یخۆن.
هه‌ندێكی تریش ته‌نها به زه‌ردكراوی ده‌یخۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن بۆ لینجی ئێسك باشه‌و سووده ته‌ندروستییه‌كانی زیاتره. هه‌ندێكجاریش وشك ده‌كرێت و له‌وكاتانه‌دا به‌كارده‌هێنرێته‌وه كه له‌بازاڕدا كه‌مه یاخود كاتی به‌رهه‌مهێنانی نیه.
بۆئه‌وه‌ی ئاشنابیت به‌سووده نایابه‌كانی بامێ، ئه‌وا پزیشكان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان ئه‌م سوودانه‌یان بۆ ئاشكرا كردوون.
*رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و شه‌كری ناو خوێن داده‌به‌زێنێت.
*رێگری ده‌كات له‌زوو پیربوون و چرچی پێست كه‌مده‌كاته‌وه.
*پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت.
*هه‌ناسه‌دان ئاسان ده‌كات و به‌تایبه‌ت سوودی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه رۆبۆیان هه‌یه.