پیکێ : دەبێت یاریگای بارسێلۆنا بە ناوی مێسی بکرێت

لە نوێترین چاوپێکەوتنی جیرارد پیکێ لەگەڵ ڕۆژنامەی لا ڤانگواردیا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە، باسی بڕیاری جێهێشتنی مێسی لە یانەکە و مانەوەی دەکات

پیکێ لە سەرەتای قسەکانی باسی ئاستی یانەکە کردوو گوتی: لەگەڵ کومان زۆر باش دەستمان پێکرد، چونکە کومان دووبارە ڕوحیەتی یاریی کردنی گەڕاندۆتەوە یانەکە، لە سەرەتای وەرزەوەش بە باشی دەستمان پێکرد بەڵام شکستی خیتافی چاوەڕوان نەکراو بوو، هەوڵ دەدەین لە کلاسیکۆ بگەڕێینەوە.

پیکێ دەربارەی مێسی کاتێک بڕیاری جێهێشتنی یانەکەیدا گوتی: ئەو کاتە لێی نزیک نەبووم، ئەو بریارە بریاری تایبەت بە خۆی بوو، بەڵام نامەیەکم بۆی نارد گوتم هەر ئەو ساڵ ماوە، کارگێریەکە دەگۆڕێت کەسی نوێ دێنە یانەکە
پیکێ دەربارەی پێکی گوتی: ئەو باشترین یاریزانی مێژووی یانەکەی شایستەی هەموو شتێکە، دەبێت یاریگای کامپ نو بە ناوێ مێسی بکرێت

Back to top button