مەسرور بارزانی خەونی توێژێكی كۆمەڵگەی كردە ڕاستی

مەسرور بارزانی پارەی بۆ دروستكردنی سەنتەری ئۆتیزم دابین كرد ئەوەیش خەونی چەند ساڵەی كەسوكاری تووشبووانی ئۆتیزم بوو.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، لە نارەحەتییەكانی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان تێدەگەم، زیاتر لە 585 هەزار دۆلارمان بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی چارەسەركردنیان لە هەولێر تەرخان كرد.

سەرۆكی حكوومەت نووسیوویەتی، من لە هەموو ئەو نارەحەتیانە تێدەگەم كە كەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم و خێزانەكانیان پێیدا تێپەڕ دەبن، بۆیە 585 هەزار و 240 دۆلارمان بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر تەرخان كرد، تا هەموو ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە پشتگیریی پێویست بەدەست بهێنن.

لە تویتەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا باسی لەوەشكردووە، پلانمان هەیە سەنتەری هاوشێوە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا بنیات بنێین.

Back to top button