سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز كۆچی دوایی كرد
سهرۆكی كۆمهڵهی كوردستانێكی سهوزو ئهكتهری درامای (كرێچیهكان) به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
دوای تەواو بونی وێنەگرتنی دیمەنەکانی درامای (کرێچیەکان) کە وەک میوانی بەرهەم بەشداری كردبوو، هونەرمەند ( ئارارات مهجید) سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانیکی سەوز و ئەندامی چالاکی تیپی نواندنی سلێمانی بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی کرد.
درامای كرێچیەكان، بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانه و كۆمپانیای مەستی فیلم جێبەجێی دەكات، كۆمپانیای ئاسیاسێل سپۆنسەری سەرەكیەتی، ماوەی چەند مانگێكە سەرقاڵی وێنەگرتنی دراماكەدایە، لە ئێستاشدا لەدوا رۆژەكانی وێنەگرتنە.
بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ئێستە زیاتر لە 15 هونەرمەند گیانیان لە دەست داوە و چەندان هونەرمەندیش چارەسەریان وەرگرتووە.