پۆلیسى هەولێر: لە ناو گۆڕستانێکدا سێ کەسمان بەتۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکردوە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی سێ كه‌سی له گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د راگه‌یاند، به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو دەستیش بەسەر کەرەسەی کێشانی مادەکاندا گیراوە.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
وه‌ك پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێداوه، تۆمەتباران کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە دەست گیرا، دەست بەسەر ماددەکان و کەلوپەلەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوه.
پۆلیسى هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ سێ تۆمەتبارەکە کردوەتەوە و بەپێی ماددە (14)ى کەتایبەتە بە ماددە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، راگیراون.