ئەمریكا سزای ئێران دەدات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕۆژی شەممە، ڕایگەیاند، کە بەڕێوبەرایەتیی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پلانی هەیە بۆ سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر ئێراندا لە پێش هەڵبژاردنی 3ی تشرینی دووەم-ی سەرۆک کۆماری.

لە پەڕەی ڕۆژنامەکەدا، هاتوو: گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە مەبەستی بەهێزکردنی زۆرترین فشارەکانی واشنتۆنە لەسەر تاران.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ وتیشی:”بەهێزکردنی سزاکان لەسەر ئێران رێگری لە هەر هەوڵێکی داهاتوو دەکات”.

Back to top button