مەیادە نەجاڕ : ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئهنجام نادر
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەبەر ئەوەی رێككەوتن لەسەر یاسای ھەڵبژاردن نەكراوە و حكوومەتیش پارەی نییە بودجە بۆ كۆمسیۆن تەرخان بكات، بۆیە ناتوانێ لە ماوەی چوار مانگدا ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات و دوادەخرێت.
د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، چوار مانگ بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە ماوە لە عێراق ئەنجام بدرێت و ھیچ ئامادەكارییەكیش نەكراوە، بۆ ئەوەی كۆمسیۆن پڕۆسەكە بەڕێوە ببات، بۆیە ئەستەمە لەو ماوەیەی دیاری كراوە، ھەڵبژاردن بكرێت و بۆ كاتێكی دیكە دوادەخرێت.
نەجاڕ باسی لەوەش كردووه، پەرلەمان لەسەر یاسای ھەڵبژاردن لەبارەی ئەو بڕگەیەوە كۆك نییە كە باسی بازنەكان دەكات، بە تایبەت كە قەزاكان چۆن لێك بدرێن و ھەڵبژاردنیان تێدا بكرێت و تا ئێستاش ئەو پرسە وەكو خۆی ماوەتەوە و نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردۆتهوه، كۆمسیۆن ھیچ ئامادەكارییەكی نەكردووە و پێوستی بە كاتی زیاتر و بودجە ھەیە، حكوومەتیش پارەی نییە بۆی تەرخان بكات، بۆیە ئەستەمە لەو ماوەیەدا بكرێت و دوادەخرێت.