پێنج تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیر کران
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوبەرايەتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەكان دەستگیرکردنی 5 تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت بە تاوانی بەکار هێنان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان .
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوبەرايەتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەكان دا هاتووە ، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر تواندرا بڕی ( 2،846 ) ماددەی هۆشبەر لە چەند جۆری جیاواز هاوکات 5 کەسیش دەستگیر کران
جۆر و بڕی ئەو ماددەهۆشبەرانەی دەستیان بە سەردا گیراوە لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەم جۆرە ئەماژەیان پێکراوە
1ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 1،760 ) یەك کیلۆ و حەوت سەد و شەست گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( هێرۆین ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( هـ ـ خ ـ ر ).
2ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 1 ) یەك کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).
3- دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 86 ) هەشتا و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 2 ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).
تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 14 ) یاسای ماددە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.