بزانە چەند هەزار کەس ناویان بۆ هێزە نوێیەکەی شنگال تۆمار کردووە
لە چوار چێوەی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا وئەمریکا بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و پێک هێنانی هێزیكی نوێ، تا ئێستا 8 هەزار کەس ناونووسیان کردووە .
ئەو هێزەی وا بڕیار دراوە ئیدارەی ئەمنی شنگال بپارێزێت لە 2500 کە پێک دێت 1500 کەس لەو کەسانەی لە کەمپەکاندان و 1000 کەسیش لە دانیشتووانی ناوساری شنگال
هەر لەمبارەوە مەحما خەلیل قایمقامی شارۆچكەی شنگال لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات تا ئێستا 8 هەزار کەس ناونووسیان کردووە بۆ بەشدار بوون لە هێزە نوێیەکەی شنگال چونکە بە هێزێکی فەرمی دەناسن بە هۆی ئەوەی لە لایەن عێراق و هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانی دەکرێت .
لە کۆتاییدا خەلیل ئاماژە بەوە دەکات ناونووسین بەردەوامە و بە پێی پێوەرەکان ئەو کەسانە هەڵدەبژێردرێن