میدیایەکی ئەمریکی با س لە هۆکارەکانی گرینگی هاوپەیمانی نێوان کورد و ئەمریکا دەکات

 

کەناڵی ئەلحورەی ئەمریکی داوا لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دەکات پێداچوونەوەیەکی زۆر زانستیانە بکەن بە پێوەندی نێوان ئەو وڵاتەوە هەرێمی کوردستان  و لە بەشی هەواڵگریدا زۆرتر پێکەوە کار بکەن وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی

لە ڕاپۆرتەکەی کەناڵی ئەلحوڕەی ئەمرکیدا کە سەچاوەکەی    (SETH J. FRANTZMAN)لە ماڵپەڕی (THE HILL) وەرگیراوە و تەیدا هاتووە ، فرانتزمانی  بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ پێڕاگەیاندن و توێژینەوە، باسی لەوە کردووە گوشاری ملیشیاکان تەنها بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا نابێت و کوردەکانیش دەکرێنە ئامانج و وەک کارتێکی گوشار بۆ پاشەکشێی هێزەکانی ئەمریکی بە کاریان دێنن .

هاوکات ئەو کەناڵە  باسیلە  هێرشە  مووشەکیەکەی چەند هەفتە لەمەوبەر کردووە کە  لایەن هەندێك لە لایەنگرانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق، كرایە سەر بارەگای لقی 5ی  پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا  جگە لەوەی لە 30ی 9ی 2020یش هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر چەند شوێنێكی بەشی ڕۆژئاوای شاری هەولێر لە دەوروبەری فڕۆكەخانە كە تێیدا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدەری هێرشەكە تۆمەتبار كران.

هاوات فرانتزمان ئاماژەیە بەوە کردووە کە نابێت ئەو ڕاستییە حاشای لێبکرێت کەحەشدی شەعبی دەوڵەتیان لە ناو دەوڵەت دروست کردووە هیچ رێگە چارەیەک نییە جیا لە هاوپەیمانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان

فرانتزمان لە بەشێکی دیکەی بۆچوونەکەیدا هاوکات کە باسی سەرکەوتوویی ئیدارەی ترەمپ دەکات لە کۆنتڕۆلی ملیشیا کانی حەشدی شەعبی بەڵام دەڵێت ناکرێت کەمترخەم بین لە مەترسییەکانیا ن و نابێت فریوی کشانەوەی 30 لیوای حەشدی شەعبی بخوێن چونکە ئەوە ناچاری بووەو لە دەرفەتێکدا دێنەوە سەر ئەو ناوچانەو دەبنە مەترسی بە سەر پشتێنەی ئەمنی هەولێرەوە

 

 

Back to top button