حشدی شەعبی چۆن پێكهێنرا و چۆن كرایە هێزی فەرمی عێراق 

خواكوڕك
میلیشیایی حشدی شەعبی كە پێكهاتەیەكی ناڕێكخراوە لە ساڵی ٢٠١٤ لە سەر فەتوای مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق دەمەزرا, بۆ بەرگریكردنی لە خاكی عێراق دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، ئەم میلیشیا فەرمیەی عێراق لە ٦٧ رێكخراو و گروپی چەكداری و سەركردەی شیعە و توركمان و كڵدان پێكهاتووە, ھەندێك لەو گرووپانە بە تیرۆر تێوەگلاون و سزا دراون لە ساڵانی دوای ٢٠٠٣ لە لایەن ئەمریكیەكانەوە تۆمەتبار كراون بەتاوانی جەنگ و رفاندن و كوشتن و هێرش كردنە سەر سوونە مەزهەب.
حەشدی شەعبی لە دوای ئەو مێژووە كەمەی لە دروستبوونی رووبەرووی زۆرترین رەخنە راپۆرتە نێودەوڵەتیەكان بۆتەوە, هەروەها تاوانباركراوە لە لایەن ڕێكخراوەكانی جیهانی و ناوخۆیی تایبەت بە مافی مرۆڤ و پێشێلكاریەكانی جەنگ و تاوان دژی كەمینە ئاینی و ئیتنیكیەكان.
حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیونەكانی رزگاركردنی فەلوجە و روومادی و تكریت و شارۆچكەكانی ناوچە سونیەكانی عێراق, وێنەیەكی راستی ئەم ڕێكخراوە سەربازییە ئایدۆلۆژییە، بە میتۆدی تۆڵە و تیرۆری مەزھەبی  بۆ رێكخراوەكان وێنا بووە, سەرەڕای ھەوڵەكانی بۆ فرە رەنگ كردنی پێكھاتە و یەكە سەربازییەكانی, بەڵام تاكو ئێستا نەیتوانیوە لە‌و فۆڕمە مەزھەبییە توندھاژۆیە دەربچێت كە لەسەری دامەزراوە.
ئەم ھێزە لە سەرتادا پێكھاتبوو لە زۆرینەیەكی شیعە مەزھەبی عەرەب دواتر لە كەركوك و دیالە و رومادی و تكریت عەرەبی سوننە و توركمان و كورد و كلدانیش تێدا بەژدار بوون, بە شێوەیەك وا پێشبینی دەكرێت كە تاكو كۆتای سالی ٢٠١٧ ڕێژەی پێكھاتەكانی تر جگە لە عەرەبی شیعە بگاتە نیوەی ئەو ڕێژەیەی كە حەشدی شەعبی پێكیهێناوە.
لەژێر هەژموونی ئێران پەرلەمانی عێراق لە ٢٠١٦/١١/٢٦ بە زۆرینەی دەنگ و بە یاسایەكی تایبەت ئەم ھێزەی كردە ھێزێكی فەرمی و بودجەی ساڵانەی بۆ دابینكرد هاوكات خستیە ژێر فەرمانی سەرۆك وەزیران كە ھاوكات سەرۆكی گشتی ھەموو ھێزە چەكدارەكانی عێراقە، بەڵام لەرووی واقیعیەوە پێكهاتەی حشدی شەعبی دوو مەرجەعی بریاردانی هەیە، بەشێكیان پابەند نین بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لەژێر كاریگەری و بریاری كەس و سیاسیەكانی عێراق دان”.

حەشدی شەعبی هەوڵی دەست بە سەر داگرتن و كۆنتڕۆڵ كردنەوەی هەموو عێراق بە كوردوستانیشەوە دەدات( ئەمەش ئامانجە بۆ دامەزراون) و هەر لە سەرەتای دروست بوونی ئەو میلیشایە چەكداریە بۆ زۆر كەس و كۆڕوكۆمەڵی نێودەوڵەتی روون بۆتەوە، بەپێی بەڵگەنامەكان كە ئامانج لە پێكهێنانی ئەو ڕێكخراوە، راستەوخۆ لە لایەن ” قاسم سلێمانی” نوێنەری جێگای متمانەی خامەنیەی لە عێراق سەرپەرشتی دەكرێت, تەنها شەڕی داعش ناكات و تاوەكو ئێستا لەدەیان راپۆرتی نێودەوڵەتی  تێوەگڵاوە بەشەری مەزهەبی و تاوانی جەنگ و ئازاردان و رفاندن و كوشتنی خەڵكی سڤیل.
ناوی بەرپرس و پێكهاتە جیاوازەكانی حەشدی شەعبی
* حەیدەر عبادی حیدر العبادی (فەرماندەی ھێزەچەكدارەكان )
* فالح فەیاز فالح الفیاچ (سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی)
* كە ھاوكات ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقە .
* ئەبو مەھدی مھندس ابو مهدی المهندس (جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی)
* سامر ئەلتەمیمی پامر التمیمی (یاریدەدەری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی)
* ئەحمەد ئەلئەسەدی احمد اڵاسدی (وتەبێژ سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی)
* كەریم ئەلنوری كریم النوری (وتەبێژی سەربازی دەستەی حەشدی شەعبی)
*
* ڕێكخراوەكان و دەستەی حەشدی شەعبی
*
1. ئەحمد ئەلسافی أحمد الصافی (ھێزە جەنگیەكانی عباس ) كە ھەمان كەرەستە و پێداویستی سوپای عێراق بەكاردەھێنن.
2. عەبدولمەھدی ئەلكەربەكائی عبد المهدی الكربلائی (ھێزەكانی علی اڵاكبر سەربە عەتەبەی حوسەینیەی پیرۆزە
)
3. عەمار ئەلحەكیم عمار الحكیم (“سرایا عاشورا‌و” و”سرایا الجهاد”)
4. جەلال ئەلدین سە غیر جلال الدین الصغیر (سرایا أنصار العقیدە)
5. سامی ئەلمەسعودی سامی المسعودی ( قوات وعد الله)
6. ھادی ئەلعامری هادی العامری (منڤمە بدر)
7. قەیس ئەلخەزعەلی قیس الخزعلی (عصائب أهل الحق)
8. ئەحمەد ئەلئەسەدی احمد الاسدی (كتائب جند الإمام)
9. موقتدا سەدر مقتدی الصدر (سرایا السلام)
10. ئەكرەم ئەلكەعبی أكرم الكعبی (حركە النجبا‌و)
11. شبل ئەلزەیدی شبل الزیدی (كتائب الامام علی)
12. شیخ رەیان ئەلكلدانی الشیخ ریان الكلدانی (اڵامین العام للحركە المسیحیە فی العراق كتائب بابلیون)
13. حاجی ئەبو ئالا‌و الحاج أبو ێ‌لا‌و (كتائب سید الشهدا‌و)
14. عەلی ئەلیاسری علی الیاسری (سرایا الخراسانی)
15. شیخ عەدنان ئەلشەحمانی الشیخ عدنان الشحمانی (كتائب التیار الرسالی)
16. ئەبو توراب ئەلئەسەدی أبو تراب اڵاسدی (كتائب أسدالله)
17. ھیشام ئەلمەكسوسی هشام المكصوصی (تشكیلات أسدالله الغالب)
18. شیخ موحەمەد ئەلكینانی شیخ الشیخ محمد الكنانی (ألویە أنصار الحجە)
19. شیخ ئەوس خفاجی الشیخ أوس الخفاجی (قوات أبوفچل العباس)
20. سەركردیەكی نادیار قائد غیر معلن (كتائب حزب الله)
21. سەركردەیەكی نادیار (سرایا تحریر الحویجە)

Back to top button