چەند بڕیارێکی نوێ لە لایەن لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ئاگاداری هاووڵاتیان
بە لەبەر چاو گرتنی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
بە پێی ئەو بڕیارەی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە ، هاتووچۆی هاووڵاتیان و کەسانی بیانی لە نێوان دەروازەکانی هەرێم و تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەکرێتەوە.
هاوکات هەموو کۆبوونەوەو کۆنفرانسەکان قەدەغە دەکرێت و هەر هاووڵاتییەک زەماوەند بکات و پرسە بگێرێت و بچێتە سەر قەبران بە 2 ملیۆن دیناری عێراقی سزا دەدەرێت
بەستنی ماسک بە ئیجبار دەبێت لە ناو پاس و تاکسی و هەموو ئۆتۆمبێلەکاندا ، لە ئەگەری پابەند نەبوون هەر هاووڵاتییەک بە 20 هەزار دینار سزا دەدرێن
دەقی راگەیەندراوەکە: