نووسینگەی د.رۆژ نوری شاوێس كۆمەڵێك میدیایی ئاراستەكراوی بەدرۆخستەوە
رونکردنەوەیەک لە نووسینگەی دکتۆر (رۆژ نوری شاوێس) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە..
ماوەیەکە لە رێگای سوشیاڵ میدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە رەوشی تەندروستی ھەڤاڵی بەڕێز دکتۆر (رۆژ نوری شاوێس) دەکرێت، کە گوایە بەھۆی ڤایرۆسی (کۆڕۆنای نوێ) توشی نەخۆش بووە.
ئێمە لەکاتێکدا سەرجەم ئەو ھەواڵ و زانیاریە ناڕاست و ھەڵبەستراوانە رەتدەکەینەوە، رایدەگەیەنین کە بەڕێز دکتۆر رۆژ بەھیچ شێوەیە بەرکەوتەی ئەم ڤایروسە نیە و، داواش لە سەرجەم روژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین کە پابەندی ئیتیک و مۆڕاڵی رۆژنامەنووسیبن و لە پێناو پاراستنی مسداقیەتی خۆیان بەر لە بڵاوکردنەوەی ھەر زانیاریەک بگەڕێنەوە بۆ لایەنی فەرمی و پەیوەندیدار..
نووسینگەی ھەڤاڵ دکتۆر (رۆژ نوری شاوێس)
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ـی١٠ـی٢٠٢٠