پاڵپشتیەكانی قسەكانی محەمەد حاجی محمود لەبەرفرەوانی دایە
خواكوڕك
كۆمەڵێك رۆژنامەنووس رونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنە و پاڵپشتی قسەكانی محەمەدی حاجی محمود دەكەن، رایدەگەێنن، دوای لێدوانێكی بەڕێز(محەممەدی حاجی مەحمود) سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان, شەڕێكی میدیای پاڵپشت بە بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی هەر یەك لەو حزبانەو سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان درووست بووە, كە ئەمەش لە بەرژەوەندی دۆخی هەنوكەیی كوردستان نیە, بۆیە وێڕای داواكاری راگرتنی بەیاننامەی دژبەیەك, بۆ دەرخستنی راستەیكان وەك خۆی داوا لە هەریەكە لە (بزووتنەوەی گۆڕان- یەكگرتووی ئیسلامی- كۆمەلی ئیسلامی) دەكەین, لە بری ئەوەی تەنها بە بەیاننامەیەك كە پڕیەتی لە رۆحیەتی رقو كینە, پێویستە ئەو راستیانە دەرخەن كە بۆ هەموو كۆمەلگای كوردستان جێگەی پرسیارە, بۆیە ئێمەش چەند پرسیارێك كە لە هەناوی كۆمەلگادا هەلقولاون دەخەینە بەردەمتان دەخوازین لە رێگەی ئەم نامەیە پرسیارەكان لە مەكتەبی سیاسی ئەو حزبانە وەر گرینەوە”.
لە روونكردنەوەكەشدا ئەو رۆژنامەنووسانە داوای وەڵامی پرسیارەكانیان دەكەن و دەلێن، دەپرسین ئەرێ ئەگەر ئێوە لە ئێستادا هیچ سوودمەند نین لە حكومەتو داهاتی نەوت، ئایا سەرچاوەی داهاتی مادیتان لە كوێوەیە، ئەرێ چۆن تەمویلی حزبی خۆتان دەكەن، هەڵبەتە پرسیارەكانی ئێمە لێرەوە دروست بوو كە بە هۆی بەیاننامە توندەكانتان خۆتان خستە نێو گومان, چونكە راستیەك هەیە دەبێت لێرەوە بۆتان بدركێنین كە كۆمەڵگاكەمان بێ پەردە دەبێژێت ئەگەر سودمەند نین بۆ بەڕێوەبردنی حزبێك كە دەیان و ئۆرگانو كەناڵی میدیای گەورەو بچوكی هەیە زۆر ئەستەمە كە تەنها بە داهاتێكی بچوك ئەم كارە گەورەیە بكرێت, بێگومان ئەمەش دوای لێوردبوونەوە لە ئاستی توڕەبوونەكانتان كۆمەڵگا گوناهی نیە كە گومانی خراپ بە خەیالیاندان بێت, نزیكترین گومانی ئەوەیە ئەگەر حكومەت نەبێت دەبێت وڵاتێكی دیكەی دەرەكی پاپشتی دارای بۆ ئێوە نەبووبێت، بۆیە بۆ ئەوەی ئەو گومانە لەسەر خۆتان لادەن پێویستە وردتر و نیشتیمانیانەتر وەڵامی هاوڵاتیان بدرێتەوە, ئێمەش وەك كۆمەلێك راگەیاندن كار بە هەستكردن بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە نەتە وە و نشتیمان و خوێنی شەهیدان لەبارەی ئەم بابەتە هەستیار و گرنگە داوای ڕونكردنەوە لەهەرسێ لایەنی سیاسی دەكەین”.
دەقی روونكردنەوەكەی كۆمەلێك رۆژنامەنووس و گەنجی خۆبەخش
بۆ( بزووتنەوەی گۆڕان- یەكگرتووی ئیسلامی- كۆمەلی ئیسلامی)
بابەت/ روونكردنەوە
دوای لێدوانێكی بەڕێز(محەممەدی حاجی مەحمود) سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان, شەڕێكی میدیای پاڵپشت بە بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی هەر یەك لەو حزبانەو سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان درووست بووە, كە ئەمەش لە بەرژەوەندی دۆخی هەنوكەیی كوردستان نیە, بۆیە وێڕای داواكاری راگرتنی بەیاننامەی دژبەیەك, بۆ دەرخستنی راستەیكان وەك خۆی داوا لە هەریەكە لە (بزووتنەوەی گۆڕان- یەكگرتووی ئیسلامی- كۆمەلی ئیسلامی) دەكەین, لە بری ئەوەی تەنها بە بەیاننامەیەك كە پڕیەتی لە رۆحیەتی رقو كینە, پێویستە ئەو راستیانە دەرخەن كە بۆ هەموو كۆمەلگای كوردستان جێگەی پرسیارە, بۆیە ئێمەش چەند پرسیارێك كە لە هەناوی كۆمەلگادا هەلقولاون دەخەینە بەردەمتان دەخوازین لە رێگەی ئەم نامەیە پرسیارەكان لە مەكتەبی سیاسی ئەو حزبانە وەر گرینەوە, دەپرسین ئەرێ ئەگەر ئێوە لە ئێستادا هیچ سوودمەند نین لە حكومەتو داهاتی نەوت، ئایا سەرچاوەی داهاتی مادیتان لە كوێوەیە، ئەرێ چۆن تەمویلی حزبی خۆتان دەكەن، هەڵبەتە پرسیارەكانی ئێمە لێرەوە دروست بوو كە بە هۆی بەیاننامە توندەكانتان خۆتان خستە نێو گومان, چونكە راستیەك هەیە دەبێت لێرەوە بۆتان بدركێنین كە كۆمەڵگاكەمان بێ پەردە دەبێژێت ئەگەر سودمەند نین بۆ بەڕێوەبردنی حزبێك كە دەیان و ئۆرگانو كەناڵی میدیای گەورەو بچوكی هەیە زۆر ئەستەمە كە تەنها بە داهاتێكی بچوك ئەم كارە گەورەیە بكرێت, بێگومان ئەمەش دوای لێوردبوونەوە لە ئاستی توڕەبوونەكانتان كۆمەڵگا گوناهی نیە كە گومانی خراپ بە خەیالیاندان بێت, نزیكترین گومانی ئەوەیە ئەگەر حكومەت نەبێت دەبێت وڵاتێكی دیكەی دەرەكی پاپشتی دارای بۆ ئێوە نەبووبێت، بۆیە بۆ ئەوەی ئەو گومانە لەسەر خۆتان لادەن پێویستە وردتر و نیشتیمانیانەتر وەڵامی هاوڵاتیان بدرێتەوە, ئێمەش وەك كۆمەلێك راگەیاندن كار بە هەستكردن بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە نەتە وە و نشتیمان و خوێنی شەهیدان لەبارەی ئەم بابەتە هەستیار و گرنگە داوای ڕونكردنەوە لەهەرسێ لایەنی سیاسی دەكەین
٢/٢/٢٠١٧
كۆمەلێك رۆژنامەنووس و گەنجی خۆبەخش