هەرگیز لەم کاتانەدا چا مەخۆرەوە
ماددەی کافایین کە بەڕێژەیەکی زۆر لە چادا هەیە، خواردنەوەی سودی تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر بەرێژەیەکی زۆر یا لە کاتی نەگونجاو بخورێتەوە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت، هۆکارە بۆ کەمخەوی، ناڕێکی لە لێدانی دڵ، نیگەرانی و لەرز.
ئەو کاتانەی نابێت چا بخۆیتەوە:
یەکەم: بەیانیان پێش ئەوەی ژەمە خۆراکیەکانت بخۆیت.
دوەم: راستەوخۆ لەدوای نانخواردن زیانی هەیە، پێویستە دوای کاتژمێرێک لە نانخواردن بخورێت.
سێیەم: شەوان پێش نوستن یان ئێواران، چونکە دەبێتە هۆی کەمخەوی.
چوارەم: کاتێک زیاتر لە 5 کوپ چات خواردوەتەوە.
پێنجەم: ئەو کاتەی گەدەت بەتاڵە و هەست بە برسێتی دەکەیت.