پرسه‌نامه‌یه‌ک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ كۆچى دوایی سه‌رۆكى یه‌كێتیی نووسه‌رانى كورد بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ئەدیبی ناسراو، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کاکە مەم بۆتانیم بیست.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: پرسه و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان و که‌سوکار و هاوڕێ و دۆستانی و لە ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.