بەرپرسێكی باڵای پەكەكە لەسوریا بەرەو توركیا رایكرد
بەگوێرەی زانیاریەكان بەرپرسێكی باڵای پەكەكە بەخۆی و پاسەوانە تایبەتەكەی لە سنوری سوریا خۆیان گەیاندە توركیا، زانیاریەكان باس لەوە دەكەن كە ئەم بەرپرسەی پەكەكە لە سوریا لە رۆژهەڵاتی دەرباسیە لە رۆژئاوایی كوردستان بەرەو توركیا رایكردووە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، بەرپرسە سەربازیەكەی یەپەگە لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەكەی كە هەردووكیان خەڵكی باكوری كوردستانن، لە رێگای رێكخستنەكانی پەكەكە لە قەندیل چوونەتە ناو سوریا بەڵام لە دەرفەتێكدا خۆیان گەیاندۆتە توركیا لەكاتی راكردنیشیاندا لەلایان هێزەكانی یەپەگەوە تەقەیان لێكراوە بەڵام دواجار خۆیان گەیاندۆتە ناو توركیا”.
پێشتریش دوو لە بەرپرسی باڵای پەكەكە رایانكردنە ناو خاكی توركیا لەسوریاوە، یەكێكیان گوتەبێژی هەسەدە، بەناوی تەڵال سلۆ، ئەوەی تریشیان بەرپرسی دارایی هەسەدە بوو كە لە نێوان سنوری توركیا و سوریا لەلایان هێزەكانی یەپەگەوە كوژرا”.