دوای لێدوانێكی ماكرۆن لەبارەی توندرەوی بەناوی ئیسلام لە وڵاتانی جیهان ئەردۆگان بۆ بەرژەوەندی خۆی شەڕی نێوان خۆی و ماكرۆنی دەست پێكرد، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی كە فەرەنسا لەرووی دبلۆماسیەوە، پەیوەندی خۆی لەگەڵ توركیادا بپچرێنێت”.
بەگوێرەی لێدوانەكەی ماكرۆن لەسەر تووندرەوی دینی، كە لێكدانەوەی سیاسی و ئامانج داری بۆكراوە لەلایان ئەردۆگان بۆ مەبەستی سیاسی خۆی لەناوەخۆی توركیادا گۆڕیوە، لەو بارەیەوە هێمن عەبدولڵا پێشكەشكاری كەناڵی رووداو لە هەژماری تایبەتی خۆی دەنووسێت”قسەی سەرۆک ماکرۆن بە پوختی ئەوەیە کە لێکدانەوەی ناڕوون بەناوی ئیسلامەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی تووندوتیژی لە فەرەنسا قبوڵناکرێ و دەیگۆڕین. ئەوەی دەبووایە سەرکردە بەناو ئیسلامییەکان لە دەوڵەتەکانی خۆیاندا بۆ ریفۆرم لە تێگەیشتن لە ئیسلامدا بیکەن، سەرۆک ماکرۆن دەیکات. ئەو سەرکردانەی گەلی زۆرینە موسڵمانی وەک کورد قەتڵوعام دەکەن، رێیان ناکەوێ وەک ئەو ماکرۆنە بن کە پاش شازدەی ئۆکتۆبەر، ئابلووقەی دیپلۆماسیی سەر باشووری کوردستانی زۆرینە موسڵمانی شکاند. تێگەیشتنی ئەوروپییەک بۆ کاریکاتێر جیاوازە لە تۆ کە کاریکاتێر بە سووکایەتی تێگەیشتووی. ئەوان عیساش دەکەنە کاریکاتێر و خۆشیشیان دەوێت. شا و شاژنەکانیان دەکەنە کاریکاتێر و حەزیشیان لێدەکەن. پێغەمبەری ئیسلام لەم سەردەمەدا ژیابووایە دەیگوت: نەزان مەبن، داری بەردار بەردی تێدەگیرێت. بە عەقڵ لە بیروباوەڕێک تێگەیشتبن، بە کاریکاتێرێک ناکەونە هەلەکە سەما.
هەر لەبارەی ئەو شەڕەی كە لەسەر ماكرۆن و ئەردۆگان لەكوردستان دروست بووە بەناوی ئاینی ئیسلام”نیاز حاجی نووسەر و رۆژنامەنووس دەنووسێت”
لەساڵی ١٩٩١ کاتێک ھێرش کرایە سەر کوردستان و ھەموو ئاوارەو دەربەدەر بوین، بەرەو چارەنوسێکی تاریک دەرۆیشتین، ئەوە فەرەنسا بوو بەھانای کوردەوە ھات، پێشنیاری ھێڵی ٣٦ی کرد و بووە بڕیار لەنەتەوە یەکگرتوەکان…کاتێک لە دوای ریفڕاندۆم بەر ھێرش و ئابڵوقەی چەندین وڵات کەوتین و بێ کەس ماینەوە، فەڕەنسابوو بەھانای کوردەوە ھات!
هەروەها دەشنووسێت” نازانم بۆ ئەوەندە حەزمان لێیە ببینە کەواسووری بەر لەشکر، ھەردەم ئامادەین ببینە خاوەنی شەڕی سیاسی خەڵکی تر!من فەرەنسا و سەرۆکەکانی فەڕەنسام خۆشدەوێت، کێشەی من کێشەی نەتەوەیە نەک ئاین!
كاتێک ئەبرەھە بە لەشکرێک فیلەوە ھێرشی بۆ سەر کەعبی پیرۆز ھێنا، عبدالمطلب باپیری پێغەمبەر دوردی خوای لەسەر بێت گوتی(( انا رب الابل وللبیت رب یحمیە))! خوای گەورەش لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت((إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ)).
بەدروست کردنی کاریکاتێرێک پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەر بێت بچوک نابێتەوە، بەڵکو ئەوەی گورز لە ئاین و پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەر بێ، دەدات، کردەوەکانی ھەندێ لە بەناو شوێنکەوتووەکانیەتی لە سەربڕین و کوشتن و تۆقاندن.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، گۆڕینی شەری نێوان ئەردۆگان و ماكرۆن بۆ ناو كۆمەڵگەی كوردستان، لەلایان ئیخوانەكانی هەرێمی كوردستانەوە، بەئەنجام گەیاندراوە، مەبەست و قسەكانی ماكرۆن بۆ مەبەستی ئاینی و رەمزە ئاینیەكان گۆڕاوە، لەو بارەیەوە محەمەد یونس نووسەر و چاودێری سیاسی دەلێت، ئیخوانەكان ناتوانن بە ئاشكرا پشگیری لە ئەردۆگان بكەن لەناو كوردستان بۆیە دەیانەوێت بە بابەتی دینی پاڵپشتی بۆ ئەردۆگان دەرببرن، ئەو شەڕەی نێوان ئەردۆگان و ماكرۆن، شەڕێكی دەرەوەی ئاینی ئیسلامە بەڵام ئیخوانەكان، دەیانەوێت دۆستایەتی كورد و فەرنسا بۆ دژایەتی بگۆرن، لە ئێستادا كار لەسەر سۆزی خەڵك بۆ ئاین دەكەن لە چوارچێوەی پاڵیشتی ئەردۆگان بۆ دژایەتی ماكرۆن، لەكاتێكدا فەرەنسا و ماكرۆن یەكێكە لە دۆستە هەرە لەپێشەكانی گەلی كوردستان لەكاتێكدا كە توركیا دەیەوێت كورد لەناو ببات تەنها ئەو ماكرۆن و فەرنساییە، پاڵیشتی كورد دەكات دژی نەیاران و داگیركەرانی كوردستان”.
Post Views: 196