پەكەكە رێكەوتنی نێوان كوردانی سوریاشی تێكدا

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە پارتی كرێكاران(پەكەكە) رێكەوتنی نێوان ئەنەكەسێ و پەیەدەی لەسوریا راگرت، لەو بارەیەوە ئەنەكەسێش دەلێت” گفتوگۆكانی ئێمە و پارتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كورد راوه‌ستاوه‌، یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان ده‌ستوه‌ردانی په‌که‌که‌یه‌ له‌ گفتوگۆکان

نوری بریمۆ سەركردەی ئەنەكەسێ لەو بارەیەوە راگەیاندووە، بەهۆی زاڵبوونی پەكەكە بەسەر پەیەدە و دەستێوەردانی لە گفتوگۆیەكان نیوان كوردیانی رۆژئاوایی كوردستان لە ئێستادا دانووستاندنەكانیان راوەستاوە” هەروەها دەشلێت” كە لە كاتێكدا ئەوان پێشمەرگەی ڕۆژ بە هێڵی سوور دەزانن، كەچی ”پێمان دەڵێن دەبێت ئەو هێزە بەبێ مەرج ڕادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بكرێت، ئەمەش جێگەی قەبووڵ نییە و دەبێت ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت“.

هەروەها ئەو سەركردەی ئەنەكەسێ دەشلێت پەیەدە لەژێر فشاری پەكەكە دایە و ئەوەش هیچ ئەنجامێك بۆ دانووستاندنەكانی نێوانمان بەئەنجام ناگەێنێت”.

هەروەها پەكەكە پێی وایە بەهێز بوونی كورد و رێكەوتنی كوردان لەسوریا دژی گەلانی ناوچەكەیە، بۆیە بەڵایانەوە گرینگ نیە كورد بەهێز بێت چونكە بەدژی پرۆژەی خۆیان دەبینن، بۆیە دەستێوەردانی لە رێكەوتن و دانووستاندنەكان دەكەن”.

Back to top button