وەک وڵامێک بۆ ئەردۆگان ، فەڕەنسا باڵیۆزی خۆی لە تورکیا کشاندەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/top-news-29.jpg)
لە دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان لە لیدوانێکدا هێرشی کردە سەر ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرنسا ، ئەو وڵاتە باڵیۆزی خۆی لە تورکیا کشاندەوە .
رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت ، ئەردۆگان پەی وایە ماکرۆن جۆرێک لە نەخۆشی دەروونی هەیە سەبارەت بە ئیسلام و موسوڵمانان بۆیەش نووسینگەی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە وڵامدا دەڵێت بێڕێزی و ناوزراندنی بێبنەما رێکارێکی ناگونجاوی دیپلۆماسییەو وڵاممان بۆ دەبێت
ئەو هەڵوێستانە لە کاتێک هاتنە ئاراوە ، لە دوای سەربڕینی مامۆستایەکی فەڕەنسی بە دەستی قوتابییەکی موسوڵمان ، فەڕەنسا بڕیاری دا لە دژی هەموو توندڕەوی و یاخیبوونی موسوڵمانان هەڵوێست دەگرێت و رێنادات ئازادی لە وڵاتەکەیدا بەربەست بەکرێت