پەکەکە نەوتی رۆژئاوای کوردستان بە قاچاغ ڕەوانەی تورکیا دەکات
هۆشەنگ ئۆسێ، نووسەر و ڕۆشنبیری ڕۆژئاوای كوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، ڕاستییەک ئاشکرا دەکات ، سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی رۆژئاوا لە لایەن پەکەکەوە بە تورکیا لە رێگەی قاچاغەوە .
ئوسی کە پێشتر ڕاگەیاندکاری پەکەکە بووە ، دەنووسێت پەکەکە ئێمەیان خاپاندووە و ئەوانەشی وا لە ئیستادا هاودەستن لە کردەوەکانی پەکەکە یان لە بەر بواری ئابوورییە یان لە ترسی کوشتنە بە دەستی پەکەکە .
لە بەشێکی تر دا دەنووسێت تا ئیستاش ، نەوتی ناوچە كوردییەكانی سووریا بە قاچاخ بۆ تورکیا دەنێردرێت، لە بەرامبەریشدا فیشەک و خوێن و خاپوورکردن و داگیرکاری بۆ عەفرین و سەرێكانی دێت
ئەو رۆشنبیرەی رۆژئاوای کوردستان هەروەها باس لە بێدەنگی میداکاران دەکات و بیریان دێنیتەوە “تەنانەت کاتێ کە کۆبانێ گەمارۆ درابوو و لە لایەن داعشەوە داگیر کرا، ئەوکاتەش کە عەفرین گەمارۆ درا، دوای داگیرکردنیشی لەلایەن تورکیا و بەکرێگیراوانی، نەوت هەر بەقاچاخ دەبرا