سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نه‌كه‌سه به هۆی ده‌ست تێوه‌رادنی په‌كه‌كه گفتوگۆكانی رۆژئاوای كوردستان وه‌ستان
دواى ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوو گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به ئامانجی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌رێوه‌به‌ردنی رۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كانی ده‌ستی پێكرد به‌ڵام به هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) له ئێستادا گفتوگۆكان وه‌ستاون.
نووری بریمۆ، سەركردە لە ئەنەكەسە له باره‌ی هۆكاری وه‌ستانی گفتوگۆكانی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاندووه: گفتوگۆكانی ئێمە و پارتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كورد راوه‌ستاوه، یه‌کێک له هۆکاره‌کان ده‌ستوه‌ردانی په‌که‌که‌یه له گفتوگۆکان.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یی ئه‌نه‌كه‌سه راشیگه‌یاندووه كه ئێستا پێمان دەڵێن دەبێت ئەو هێزی رۆژ بەبێ مەرج ڕادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بكرێت، ئەمەش جێگەی قەبووڵ نییە و دەبێت ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت.
ئه‌و سه‌ركردیه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه بێهویای خۆی نه‌شارده‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌و رایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پەیەدە لە ژێر فشاری پەكەكەیە بە هیچ دەرئەنجامێك ناگەین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بریمۆ رایگه‌یاندووه ئەوان دەیانەوێت پێگەی كورد لە سووریا بەهێز بێت و ڕێكنەكەوتنی لایەنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە قازانجی نەیارانی كورد لەو بەشەی كوردستان دەزانن.