نووسه‌رێكی رۆژئاوای كوردستان: په‌كه‌كه نه‌وتی رۆژئاوای كوردستان به قاچاغ به توركیا ده‌فرۆشێت
ئه‌گه‌ر چی په‌كه‌كه و وڵاتی توركیا هه‌میشه وه‌ك دوو نه‌یاری سه‌رسه‌ختی یه‌كتری خۆیان پیشان ده‌ده‌ن و به‌ره‌ده‌وان به هۆی شه‌ڕی ئه‌و دوو لایه‌نه نا ئارامی له باكور و باشور و رۆژئاوای كوردستان دروست بووه، به‌ڵام نووسه‌رێكی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه په‌كه‌كه و توركیا بازرگانیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و به جۆرێك په‌كه‌كه نه‌وتی رۆژئاوای كوردستان به قاچاغ به توركیا فرۆشتووه.
هۆشەنگ ئۆسێ، نووسەر و ڕۆشنبیری ڕۆژئاوای كوردستان، لە وتارێكیدا كه له پێ:ه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه نووسیویەتی: “ ئەوانەی لە سەرەتای ئەزموونی پەكەكە لە سووریا لەگەڵ ئەو حزبەدا بوونە و ئێستاش هەر لەگەڵیدان، باش دەزانن ئەو حزبە درۆی لەگەڵدا کردوون و بەردەوامیشە لە درۆکردن لەگەڵ کوردانی سووریا، هەروەها بەری خوێن و وزە و سامانی کوردستانی رۆژئاوای چنیوەتەوە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنبیری رۆژئاوای كوردستان دەشڵێت: “ئەوانە دان بەوەدا نانێن كە پەكەكە هەڵیخەڵەتاندوون و هەڵماندەخەڵەتێنێ، چونکە ئەوانیش لە داپۆشینی ئەو هەڵخەڵەتاندنە تێوەگلاون، بۆیە ئەوانە بەخۆیان پێدەکەنن و پێشیان وایە ئەوەی رەخنە لە پەکەکە بگرێ، ئەوا دڵی پڕ لە کینەیە و ئەوانەیشی ئاراستەیان دەکەن خیانەتکارن”.
هه‌روه‌ها هۆشەنگ ئۆسێ ئاشكرای كردووە: “ئەو كەسانە باش دەزانن، تا ئەم ساتەش، نەوتی ناوچە كوردییەكانی سووریا بە قاچاخ بۆ تورکیا دەنێردرێت، لە بەرامبەریشدا گوللە و خوێن و خاپوورکردن و داگیرکاری بۆ عەفرین و سەرێكانی دێت”.
هه‌روه‌ها ئەو رۆشنبیرەی رۆژئاوای کوردستان جەختیشی كردۆتەوە، ئەو سیاسی و رۆشنبیر و میدیاکارانە، یان هەندێکیان باش ئاگادارن كە بە قاچاخبردنی نەوتی ناوچە كوردییەكانی سووریا بۆ تورکیا نەوەستێنراوە، “تەنانەت کاتێ کە کۆبانێ گەمارۆ درابوو و لە لایەن داعشەوە داگیر کرا، ئەوکاتەش کە عەفرین گەمارۆ درا، دوای داگیرکردنیشی لەلایەن تورکیا و بەکرێگیراوانی، نەوت هەر بەقاچاخ دەبرا”.
لە کۆتاییشدا نووسەرەكەی ڕۆژئاوای كوردستان كە پێشتر چەند ساڵێك خۆی لە میدیاكانی پەكەكەدا كاری كردووە، نووسیویەتی: “من كە ئەمانە دەڵێم، دەزانم هەندێک کەس وا نیشان دەدەن كە بە قسەكانم پێدەكەنن، چونکە لە ڕاستیدا بوێریی ئەوەیان نییە دان بەو حەقیقەتە تاڵ و دژوارەدا بنێن”.