لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی: دواى چاكبوونه‌وه له كۆرۆنا جەستەی پیاوان دژە تەنی زیاتر لە ژنان دروستدەكەن
تادێت ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له جیهان زیاتر ده‌بێت و تا ئێستاش نه‌توانراوه ڤاكسینێی سه‌ركه‌وتوو دژ به‌و ڤایرۆسه بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا لێكۆلینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن به پێی دواهه‌مین لێكۆلینه‌وه دژه ته‌نی نێو پلازمای خوێنی تووشبویه‌كی چاكبووه‌وه ده‌كرێت وه‌ك باشترین چاره‌سه‌ر له ئێستادا سه‌یر بكرێت، هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كات كه ره‌گه‌زی نێر له كاتی چاكبوونه‌وه‌ی زیاتر دژه ته‌ن دروست ده‌كات له ره‌گه‌زی مێ.
رۆژنامەی “ئەوروپیان جۆرناڵ ئۆف ئیمۆنۆلۆجی” لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی تایبەت بە زانستی بەرگری بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتوە “دوای تێپەڕبونی حەوت مانگ لە توشبون بە كۆرۆنا، تێبینی ئەوەكراوە دژە تەنەكان لە جەستەی 90%ی ئەوانەدا هەن، كە توشبون و چاكبونەتەوە”.
رونیشكراوەتەوە، دروستبونی دژە تەنەكان پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە وەك ئەوەی تەمەن كاریگەری لەسەر توندی پەتاكە هەیە، هەروەك ئەو دژە تەنانەی لە جەستەی پیاواند دروستدەبن، زیاترن لەوەی لە جەستەی ژناندا دروستدەبن، بەڵام دوای چەند مانگێك لە توشبون ئاستەكە یەكساندەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی شارەزایان، ئەوانەی نیشانەكانی كۆرۆنا لەسەریان قورسترە، دژە تەنی زیاتر دروستدەكەن لەوانەی نیشانەكانیان سوكە.