فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: داعش جوله‌كانی به ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاد بووه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو جوله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردوو چه‌ند هێرشێكیشیان بۆسه‌ر هاووڵاتیانی سڤیلی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامدا فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئاشكرای ده‌كات كه جوله‌كانی داعش به ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و بۆ جاری یەکەمە داعش دەگاتە ھەندێ ناوچەی کوردستانی لە سنووری کەرکووک.
عەقید ھێمن ساڵح، فەرماندەی لیوای دووی پیادە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ” ڕەوشی ئەمنی و سیاسیی عێراق ئاڵۆزە و کاریگەریی کردووەتە سەر ھێزە ئەمنی و سەربازییەکان، واتە ھێزە عێراقییەکان ئەوەندە خەریکی ململانێی یەکترن ناپەرژێنە سەر کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشی ئەمنی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیادبوونی جووڵەی چەکدارانی داعش .”
هه‌روه‌ها فەرماندەی لیوای دووی پیاده‌ی پێشمەرگە ئاشكراشی كردووه‌كه: ” چەند ڕۆژێکە داعش جووڵەیان لە زۆربەی ناوچەکان زیادی کردووە، بۆ نموونە پێشتر لە پشتی کانی دۆمەڵانەوە بۆ ناوچەکانی دبس و حەویجە جووڵەیان ھەبوو، ئێستا داعش پەڕیونەتەوە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، وەک ناوچەی شوان.”
عەقید ھێمن ساڵح جەختی کردەوە: “مەترسیی داعش زۆر زیادی کردووە، بە شێوەیەک کە ھەندێ ناوچەی کوردستان کە پێشتر نە ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە و نە داعش دەستیان پێی نەگەیشتبوو ئێستا چەکدارانی داعش لە جادەی سەرەکیی کەرکووک – ھەولێر دەپەڕنەوە بۆ ناوچەکانی کوردستان و کردەوەی تیرۆریستی بەڕێوە دەبەن، ئەوەش مەترسییەکی ئێکجار گەورەیە.”