ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ی نێو كۆشكی سپی تووشی كۆرۆنا بوون
دواى ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له دۆنالد تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری و یه‌كێكه له راوێژكاره‌كانی له كۆشكی سپی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه پێنج كه‌سی نزیك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا كه له 3ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له هه‌واڵێكدار رایگه‌یاندووه كه، سكرتێری نوسینگه‌ی مایك پێنس و راوێژكارێكی و سێ له كارمه‌ندانی نوسینگه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون ئه‌مه‌ش به هۆی ره‌چاونه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی ترامپ لێكدرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا دۆناڵد ترامپ تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا راگه‌یاند، باس له‌وه ده‌كرا كه مایك پێنس به‌هۆی به‌ركه‌وتنیه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێویسته كه‌ره‌نتین بكرێت، بڵاو دواتر نوسینگه‌ی ناوبراو بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌نجامی پشكنینی پێنس و هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌رێنی بووه.