ماڵی پارێزگاری بابل سوتێندرا
دواى ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق دژ به كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان هێزه ئه‌مینه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروست بوو. به پێی زانیاریه‌كان ماڵی به‌رپرسێكی پارێزگای بابل سوتێندراوه.
به پێی زانیاریه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان كه‌مێك به‌ر له ئێستا خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی ڕعد الجبوری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بابل سوتاندیان.
هه‌روه‌ها میدیا عێراقیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وشكردووه كه له چه‌ند شوێنێكی پارێزگای بابل ده‌نگی ته‌قه بیستراوه ئه‌گه‌ر هه‌یه ته‌قه‌كان به رووی خۆپیشانده‌ران دا ته‌قێندرابێت كه تا ئێستا له دوو شوێنی پارێزگای بابل خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن