كریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆژانه شه‌ش ژه‌م نان ده‌خوات و پێنج جاریش ده‌خه‌وێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ جیاواز له هه‌ر یاریزانه‌كی تر، سیسته‌مێكی دیارییكراوی خواردن و خه‌وتن په‌یڕه‌و ده‌كات و هه‌رگیز پشتگوێی ناخات.
پێگه‌ی ئیسپێن هه‌واڵێكی ده‌رباره‌ی خواردن و خه‌وتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دۆن رۆژانه شه‌ش ژه‌م نان ده‌خوات و پێنج جاریش ده‌خوێت، جگه له كاتی خه‌و و راهێنانیش.
ژه‌م و خواردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ:
1. ژه‌می یه‌كه‌م، به‌یانی.
گۆشتی به‌راز، په‌نیر و ماستی كه‌م چه‌وری.
2. ژه‌می دووه‌م ، خواردنێكی سووك.
هاڕاوه‌ی ئه‌ڤۆگادۆ.
3. ژه‌می سێیه‌م، یه‌كه‌م نانی نیوه‌ڕۆ.
مریشك و زه‌ڵاته.
4. ژه‌می چواره‌م. دووه‌م نانی نیوه‌رۆ.
ماسی، زه‌ڵاته، هێلكه، زه‌یتون.
5. ژه‌می پێنجه‌م، یه‌كه‌م نانی ئێواره.
گوشتی سوور، ماسی، برایسێد كۆد(خواردنێكی ئیتاڵییه)
6. ژه‌می شه‌شه‌م، دووه‌م نانی ئێواره.
گۆشتی سوور و ماسی.
شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، یه‌ك له هۆكاره‌كانی ئاست به‌رزی كریستیانۆ تاوه‌كو ئێستا، پابه‌ند بوونیه‌تی به راهێنان و خواردنێكی ته‌ندروست.